کورد لە سەرژمێری گشتی بریتانیادا شوناسی نەتەوەیی خۆی تۆماردەکات
یەکەم رۆژی نەورۆزی ئەمساڵ بۆ کورد بە گشتی و کوردانی بریتانیا بەتایبەت جیاواز دەبێت، ئەوان ئەمساڵ لە سەرژمێری گشتی وڵاتەکەدا جیاواز لە ساڵانی رابردو شوناسی نەتەوایەتی خۆیان تۆماردەکەن، بەوەش لەمەولا کورد دەتوانێت ژمارەی خۆی لەو وڵاتەدا بزانێت و قورسایی خۆشی لە بریتانیا بەدەربخەن و لەکایەی سیاسی و کلتوری و کۆمەڵایەتیدا رۆڵی زیاتر بگێڕن.
تورکیا، دۆزه‌خی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ جیهاندا
ڕێکخراوی جیهانیی فریدم هاوس له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ به‌دواداچوونه‌ بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌تورکیا ده‌ڵێت "بەهۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای تورکیاوه‌، ئه‌و وڵاته‌ تا دێت زیاتر لە دیموکراتی دوور دەکەوێتەوه‌".
کۆرۆنا له‌هه‌رێم چوار قات زیادیکرد
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌ریم ڕاپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى تایبه‌ت به‌کۆرۆنای پێشکەش کرد، وه‌زیرى ته‌ندروستی وتی:"توشبون به‌کۆرۆنا چوار قات زیادیکردوه‌"، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر دۆخه‌که‌ بخوازێت ده‌رگاى قوتابخانه‌کان داده‌خه‌ین". ڕێژه‌ى له‌ 10%ى توشبوانى نوێى کۆرۆنا مامۆستایان‌و خوێندکارانن.
ته‌ریقه‌تی قادری که‌سنه‌زانی په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌
ته‌ریقه‌تی قادری که‌سنه‌زانی، په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی ده‌روێش و خه‌لیفه‌کانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کردوه‌ و رایگه‌یاند، تکایان وایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی جیهان و ناوچه‌که‌ وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندی رێنمایی ته‌ندروستیه‌کان بن، هه‌موان له‌ماڵه‌کانی خۆیان پرسە بگێڕن.
پەرلەمانی ئێران لێپرسینەوە لە سەرۆک کۆمار دەکات
پەرلەمانی ئێران لیستیک پرسیار سەبارەت بە هۆکاری خراپبونی ئابوری وڵات له حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆمار دەکات و ماوەی یەک مانگ مۆڵەتی پێدەدات بۆ وەڵامدانەوەی.
هەرجۆرە هەڵەیەکی دوژمن وڵامی تووندی دەبێت/ئامانجی ئەم مانۆڕەی شەهیدانی کوردی موسوڵمان هەموارکردنەوەی گەشەی کوردستانە
سەردار حسەینی فەرماندەی سوپای بەیتول موقەدەسی کوردستان وتی: هەرگیز ڕێگە بە دوژمن نادەین بیر لە پەلامادان بکاتەوە یان ئەوەی چاوی لە وڵاتی ئازیزمان بێت کە بە خوێنی شەهیدان گوڵڕێژ کراوە، دوژمن دەبێت باش بزانێت وڵامی هەرجۆرە هەڵەیەک زۆر توود دەبێت.
...4321 
Kurdewari Logo