هەواڵنێرێکی کورد بە هەواڵنێری هەڵبژاردەی جیهانی ئیسلام ناسێندرا
Jan 30, 2020
هەواڵنێرێکی کورد بە هەواڵنێری هەڵبژاردەی جیهانی ئیسلام ناسێندرا
خەبات ساعدی هەواڵنێری کوردستانی وەک هەواڵنێری هەڵبژاردەی جیهانی ئیسلام لە بواری یەکگرتوویی و تەقریبی مەزهەبە ئیسلامیەکان هەڵبژێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردەواری، خەبات ساعدی هەواڵنێری کوردستانی بە پێێ هەڵسەنگاندنی نووسینگەی سی و سێهەمین کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی یەکگرتوویی ئیسلامی و بە ئاوردانەوە لە پێشینەی میدیایی چەند ساڵە لە بواری نزیک‌کردنەوەی مەزهەبە ئیسلامییەکان، وەک هەواڵنێری هەڵبژاردەی جیهانی ئیسلام لە بواری یەکگرتوویی و نزیکیی مەزهەبەکانی ئیسلامی ناسێنرا.

بە پێی ڕیزنامەیەک کە لە لایەن محەمەد دلبەری سەرۆکی بنکەی سی و سێهەمین کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی یەکگرتوویی ئیسلامی دەرکراوە، ئەو هەواڵنێرە کوردستانییە توانیویە لە نێوان هەواڵنێرانی وڵاتانی جۆراوجۆری ئیسلامی ئەو پێگەیە مسۆگەر بکات.

شایانی باسە، خەبات ساعدی بە پێشینەی 15 ساڵ هاوکاتی چالاکی لە بواری رۆژنامەگەری و میدیایی لە هەواڵدەرییەکانی شەبستان، ئیرنا، تەقریب و فارس، بەرپرسایەتیگەلێکی وەک بەڕێوەبەری سەرای رۆژنامەنووسانی پارێزگای کوردستان، سەرۆک و پشکێنەری یانەی چاپەمەنی ئەو پارێزگایە، بەڕێوەبەری جێبەجێ‌کار و جێگری سەندیکای گۆڤارە ناوچەییەکانی کوردستانی لە ئەستۆ بووە و ئێستاش بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی چاپەمەنی کوردەواری و بەرپرس و بەڕێوەبەری گۆڤار و ماڵپەڕی هەواڵی کوردەوارییە.

چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo