ئەورووپا رێمدیسیڤیر بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاردەهێنێت
Jul 05, 2020
ئەورووپا رێمدیسیڤیر بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاردەهێنێت
کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕازیبوون بەوەی چارەسەری ڕێمدیسیڤیر (Remdesivir) لە یەکێتی ئەوروپا بۆ حاڵەتە سەختەکانی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت.
ستیلا کیریاکیدێس، کۆمسیاری تەندروستی لە ئەوروپا، لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان وتی: هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ دۆزینەوەی پێکوتە و چارەسەر دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەین و کەمتەرخەمی ناکەین. ڕازیبوونی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەکارهێنانی ئەم چارەسەرە، وەک یەکەم هەنگاوی بەکارهێنانی چارەسەرێکی پشتپێبەستوو لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەماشا دەکرێت. هەفتەی ڕابردوو ئاژانسی "ئیما" ڕاپۆرتێکی سەبارەت بەم چارەسەرە بڵاوکردەوە، کە پێوستە کەسانی سەروو 12 ساڵ، کە هەوکردنی سییەکانیان هەیە و پێویستیان بەئۆکسجینە، ئەم چارەسەرە بەکاربهێنن. لە ماوەی ڕابردوودا، وڵاتانی ئەمریکا، کۆریای باشوور، ژاپۆن و میسر، چارەسەری ڕێمدیسیڤیر (Remdesivir)یان وەک چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکارهێناوە.
چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo