جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: تا ئێستا سێ هەزار و 532 کەس لە کادیری پزیشکی و دەرمان، بەساڵاچووان، نەخۆشانی خوێنبەربوون، تالاسیمی، دیالیزی، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کورده واری، ئیبراهیم قادری ڕایگەیاند: ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا لە ئێران و لە کوردستانیش خەریکە ئەنجام دەدرێت و کادیری دەرمانی لە یەکمایەتی دان.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە تا ئێستا سێ هەزار و 532 کەس لە کادیری دەرمان، بەساڵچووان، نەخۆشانی تالاسیمی، خوێن بەربوون، دیالیزی، ژینگەوان و کەسانی ژێرچاوەدێری بنیاتی شەهید ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، زیادی کرد: کوتانی هاووڵاتیان بە پێی گرووپە پڕمەترسییەکان و بە پێی خشتە وەرگرتنی کۆرۆنا قۆناغ بو قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
قادری ڕاشیگەیاند: ئا ئێستا دوو هەزار و 949 کادیری دەرمانی، 123 تووشبووی دیالیز، 26 تووشبووی تالاسیمی، 29 نەخۆشی خوێن بەربوون، 220 بەساڵاچوو، 160 کەسی ژێر چاوەدێری بنیاتی شەهید و 15 ژینگەوان لە اپرێزگای کوردستان پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە.