سەرۆکی دایرەی فەرهەنگ و ئیرشادی بانە لە بەڕێوەچوونی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "هەڵپەڕکێ" لە بانە هەرواڵی دا.
حەمیدڕەزا خۆشبەخت لەم بارەوە وتی: فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ پاش باشتر بوونی دۆخی کۆرۆنا و بە شێوەی نێونەتەوەیی بەڕێوە دەچێت و گرووپە نێونەتەوەییەکان بۆ ئەم فستیڤاڵە بانگهێشت دەکرێن.
ئەو وتیشی: هەوڵ ئەدەین بەشەکانی منداڵان و تازەلاوانی فێستیڤاڵ لە شارەکانیتری پارێزگا بەڕێوە بچێت..
لەم دانیشتنەدا مۆڵەتی چالاکی 8 گرووپی هەڵپەڕکێ لەم شارە دەرکرا.