100 کەس هاوپەیوەند بە ژەهراوی کردنی قوتابیان دەستگیر کران
Mar 11, 2023
100 کەس هاوپەیوەند بە ژەهراوی کردنی قوتابیان دەستگیر کران
وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە ڕاگەیاندنی ناسینەوە و دەستگیر کرانی زیاتر لە 100 کەس لە هۆکارەکانی کاریگەر لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی قوتابخانەکان، ڕایگەیاند: ژمارەیەک بەهۆی سەربزێوی و ژمارەیەکیش بە ئەنگێزەی دوژمنانە و ئامانجی تۆقاندن و دروست کردنی نائەمنی و خەسار لە دەسەڵات ئەو کارەیان کردووە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردەواری، وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەی ژمارە 4 ، وردەکارییەکی نوێی لە ئەنجامی لێکدانەوەکان سەبارەت بە هەندێک بابەت کە لە قوتابخانەکان هاتە ئاراوە بلاو کردەوە. لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: لە پارێزگاکانی تاران، قوم، زەنجان، خووزستان، هەمەدان، فارس، گیلان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، کوردستان و خۆراسانی ڕەزەوی زیاتر لە 100 کەس لە هۆکارەکاری کاریگەر لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی قوتابخانەکان ناسرانەوە، دەستگیر کران و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا.

بە پێێ لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ژمارەیەک لە ئەو کەسانە بە ئامانجی تۆقاندن و داخستنی قوتابخانەکان و لەسەر سەربزێوەییەوە ئەو کارەیان کردووە و لە هەندێک مادەی بێ مەترسی بە بۆنی خراپەوە کەلکیان وەرگرتووە و هەروەها ژمارەیەکیشیان بە ئەنگێزەی دوژمنانە و تۆقاندن و خراپ نیشان دانی دەسەڵات ئەو کارەیان کردووە کە دڵنیایی دەدەین لێکۆڵینەوەکان لە ئەو بارەوە درێژەی هەبێت.
چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo